Mohammed Baqi Hussein
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات 13 ملیار یۆرۆ باج كه به‌هۆی چالاكییه‌كانییه‌وه له وڵاتی ئێرله‌ندا قه‌رزاربووه، به‌و زیاده‌یه‌ی کە چووه‌ته‌سه‌ری، بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی باجی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سەر بە ئه‌پڵ له وڵاتی ئیرله‌ندا دایمه‌زراندووه ته‌واوكرد، كه ماوه‌ی سێ ساڵه ده‌ستیپێكردووه.
كۆمیسیۆنه‌كه داوا له كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات 13 ملیار یۆرۆ باج به‌و زیاده‌یه‌ی چووه‌ته‌سه‌ری، بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئێرله‌ندا.
کۆمیسیاری به‌رپرس له رکابەریکردن لە کۆمیسیۆنی ئەورووپا، مارگرێت ڤێستاگه‌ر، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له برۆكسل له‌وباره‌یەوه رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شێوازی باجدانی كۆمپانیاكانی سه‌ر به ئه‌پڵ كه له ئێرله‌ندا چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن، نایاساییە. ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه ئه‌پڵ له ئێرله‌ندا رێژه‌یه‌كی باج ده‌دات كه نزمه و نایاساییه. پێویسته ئه‌پڵ بڕی 13 ملیار یۆرۆ به‌و زیادەیەوە کەچووەتە سەری بگێڕێتەوە".
ڤێستاگه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه لەرێگەی باجەوە پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیاكان ناكات و گوتی:" یاساكانی هاوكاریكردنی گشتیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بەسەر هه‌موو كۆمپانیاكاندا جێبه‌جێده‌كرێت. له‌یاساكانی باجیشدا باج و چاودێریی یه‌كسان ده‌خرێته سه‌ر كۆمپانیاكان".
ڤێستاگه‌ر ئاشکرایکرد ئه‌پڵ له‌ئێرله‌ندا خاوه‌نی هەریەک لە كۆمپانیاكانی Apple Sales International و Apple Operations Europe ه و له‌وباره‌یەوه گوتی: "ئه‌م كۆمپانیایانه سه‌ر به ئه‌پڵن. ئه‌و باجانه‌ی نه‌توانراوه وه‌ربگیرێت، هه‌مووی په‌یوه‌ندیی به كۆمپانیای Apple Sales International ه‌وه هه‌یه. ئه‌م كۆمپانیایه مافی فرۆشتن و به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مافهشدا داهات به‌ده‌ستده‌هێنێت. ئه‌و كۆمپانیایه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ له به‌رهه‌مهێن وه‌رده‌گرێت و له ئه‌ورووپا، رۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا و هیندستان دهیفرۆشێت. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكی ئه‌پڵ له به‌رلین، رۆما یان شوێنێكی دیكه بكڕیت، وه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ت له Apple Sales International كڕیبێت. هه‌موو قازانجی فرۆشه‌كه‌ی له ئێرله‌ندا تۆمارده‌كرێت. له ئێرله‌ندا ناوه‌ندێكی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌بینرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر كاغه‌ز هیچ كارمه‌ند و چالاكییه‌كی راسته‌قینه‌ی نییه. لقی ئه‌پڵ له ئێرله‌ندا باجی ئاسایی خۆی ده‌دات. به‌ڵام ناوه‌ندی كۆمپانیاكه له‌هیچ شوێنێك باج نادات. ته‌نها به‌شێكی كه‌می قازانجه‌كان بۆ لقی ئه‌پڵ له ئێرله‌ندا دانراوه و به‌شی زۆری قازانجه‌كه ده‌چێته ناوه‌ندی كۆمپانیاكه. به‌وجۆره ئه‌پڵ له ئێرله‌ندا باجی بڕێكی كه‌م له‌و داهاته دەدات کە دەستیدەکەوێت".