"په‌یه‌ده رێگه نادات هاووڵاتییانی مەدەنی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان له عه‌فرین"
- ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، نوری بریمۆ: "په‌یه‌ده رێگه نادات هاووڵاتییانی مەدەنی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان له عه‌فرین و ئه‌وانه‌یشی کە ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه به ناپاك له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دات".
Arbil
هه‌ولێر - AA
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، نوری بریمۆ رایگه‌یاند، په‌یه‌ده رێگه نادات هاووڵاتییانی مەدەنی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان له عه‌فرین و ئه‌وانه‌یشی کە ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه به ناپاك له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دات.
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه له شاری هه‌ولێر، نوری بریمۆ له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه و ره‌وشی عه‌فرین-ه‌وه دوا.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، نوری بریمۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ساڵی ٢٠١١ په‌یه‌ده بێئه‌وه‌ی یه‌ك گولـله بته‌قێنێت به‌رامبه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د باكووری سووریای راده‌ست كرا. له ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی دواییدا ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی خۆی وه‌ك زیندان لێكردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا په‌لاماری ئه‌ندامانی ئه‌نه‌كه‌سه-یان داوه، باره‌گاكانیان داخستوون و مه‌ودایه‌كی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ پەیڕەوکردنی ژیانی سیاسیی.
نوری بریمۆ هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له توركیا خه‌ڵك گوێ بۆ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه ناگرێت و ئیدی ئاڵاكانی ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵناوه‌سن و گوتی: "په‌یه‌ده به هه‌ڵواسینی پۆسته‌ره‌كانی ئۆجه‌لان له هه‌موو چیاكانی عه‌فرین له‌سه‌ر سنوور، توركیای ئیستیفزاز كرد".
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، نوری بریمۆ به بیری هێنایه‌وه كه له میانی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون لە لایەن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، په‌یه‌ده رێگه‌ی به هاووڵاتییانی مەدەنی نه‌دابوو ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵن و گوتی: "ئه‌وانه‌ی ویستبوویان له عه‌فرین ده‌ربچن تۆمه‌تی ناپاك و چه‌ته‌یان خستبوونه پاڵیان. ئێستاش به‌وانه ده‌ڵێن ناپاك كه ده‌یانه‌وێت بۆ عه‌فرین بگه‌ڕێنه‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌و درۆیانه‌ی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌ش كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن توركیا دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌گۆڕێت، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)، نوری بریمۆ، گوتی: "درۆ ده‌كات. په‌یه‌ده خۆی ناهێڵێت خه‌ڵكی مەدەنی بگه‌ڕێته‌وه عه‌فرین".
نوری بریمۆ له كۆتایی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه كه په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له زیندانه تاریكه‌كانی باكووری سووریا ده‌ستگیریكردبوون راده‌ستی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی كردوون له حه‌له‌ب.