سه‌رۆكی كۆریای باكوور به پێ به‌ره‌و كۆریای باشوور ده‌ڕوات
- سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه مێژووییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور، مون جای ئین له سنووری ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه به پێ به‌ره‌و باشوور رێده‌كات.
Ankara
گۆیانگ\ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه مێژووییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور، مون جای ئین له سنووری ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه به پێ به‌ره‌و باشوور رێده‌كات.
ئاژانسی هەواڵیی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، سكرتێری سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشوور، ئیم جۆم سیۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ورده‌كارییه‌كانی لووتكه‌ی نێوان كیم جۆنگ ئون و مون جای ئین-ی بۆ رایگشتیی ئاشكراكردووه.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵیی یۆنهاپ، ئیم جۆم سیۆك ئاشكرایكردووه به‌رنامه‌ی لووتكه‌كه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و داماڵران له چه‌كی ناوه‌كیی چڕده‌كرێته‌وه و باسی له‌وه‌كردووه كه كیم و مون بۆ لووتكه مێژووییه‌كه‌یان له گوندی ئاگربه‌ستی پانمونجۆم كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو وڵات له كاتژمێر ٠٩:٣٠ چاویان به‌یه‌كتر ده‌كه‌وێت.
ئیم جۆم سیۆك تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كیم له سنووری ئاگربه‌ستی پانمونجۆمه‌وه به پێ به‌ره‌و كۆریای باشوور ده‌ڕوات و به‌وشێوه‌یه‌ش له جه‌نگی كۆریاوه له نێوان ساڵانی ١٩٥٣ - ١٩٥٦ه‌وه تا ئێستا یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌بێت كه پێی له‌سه‌ر خاكی كۆریای باشوور داناوه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ر هێڵی سنووری نێوان وڵاته‌كانیان یه‌كتر ده‌بینن، پێكه‌وه به‌ره‌و خانووی ئاشتی كه ده‌كه‌وێته به‌شی كۆریای باشووری گوندی ئاگربه‌سته‌وه، به پێ ده‌ڕۆن كه ماوه‌یه‌كی كورته و لێره‌دا كیم له رێوره‌سمێكی سه‌ربازییدا پێشوازیی لێده‌كرێت و كیم جۆنگ ئون ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆریای باكوور كه سڵاو له سه‌ربازانی رێوره‌سمێكی پێشوازیی كۆریای باشوور بكات.
دوای گفتوگۆیه‌كی كورت له خانووی ئاشتی، هه‌ردوو سه‌رۆك له كاتژمێر ١٠:٣٠دا ده‌ست به كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كان ده‌كه‌ن.
لایه‌نه‌كان دوای كۆبوونه‌وه‌كه به جیا ژەمی نیوه‌ڕۆ ده‌خۆن و دوای نیوه‌ڕۆش، دووباره یه‌كتر ده‌بیننه‌وه و دره‌ختێك ده‌ڕوێنن. له ته‌نیشت ئه‌و شوێنه‌ی كه خاكی هه‌ردوو وڵاتی بۆ هێنراوه و دره‌خته‌كه‌ی لێ ده‌ڕوێنرێت، به‌ردێك له شێوه‌ی مۆنومێنتێكدا كه له‌سه‌ری نووسراوه "لێره‌دا ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی ده‌ڕوێنین"، داده‌نرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن