Dmitri Chirciu
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
مۆسكۆ – AA
دوای گۆڕینه‌وه‌ی دیل و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
كۆشكی كرملین رایگه‌یاند کە له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پوتین و زێلێنسكی جه‌ختیان له گرنگی گۆڕینه‌وه‌ی دیل و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان كردۆته‌وه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا كراوه و پابه‌ندبوون به ئاگربه‌ست و كێشانه‌وه‌ی یه‌كه و چه‌كه‌كانی نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان له هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن به گرنگ زاندراوه.
هه‌روه‌ها پوتین و زێلێنسكی به پێویستیان زانیووه كاروچالاكییه‌كان بۆ به‌ستنی لووتكه‌ی چوارقۆڵی سه‌ركرده‌كان(ی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، رووسیا و ئۆكراینا) به‌رده‌وام بن.
رووسیا و ئۆكراینا به تێكڕا ٧٠ دیل و ده‌ستبه‌سه‌ركراویان گۆڕییه‌وه كه ٣٥ رووسی و ٣٥ ئۆكراینی بوون و ٢٤ له‌وانه ئه‌و ئۆكراینیانه ده‌ریاوان بوون كه دوای كێشه‌كانی گه‌رووی کێرچ له لایه‌ن رووسیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.