Rauf Maltaş
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئورفا - AA
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژهه‌ڵاتی فورات باکووری سووریا، یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد.
به‌دووری 30 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ئاكچهكاله سەربە پارێزگای ئورفا، كاروانی سوپای توركیا كه له شه‌ش زرێپۆش پێكدێت، به‌ئاڵای توركیاوه سنووری تێپه‌ڕاند و به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش، گه‌یشتن به كاروانی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان.
هێزه‌کانی ئه‌مریكا و توركیا له سنووره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری گرێ سپی ده‌ڕۆن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دهورییهكه تا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌نووس، چاودێریی پێشهاته‌كانی هێڵی سنووری ده‌كه‌ن.