Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ حكوومه‌تی عێراق تاكو چیتر پاش نه‌كه‌وێت له ناوچه‌كه و جیهان.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبه‌رت پاڵادینۆ رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی كردووه به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پۆمپیۆ پشتیگری واشنتۆنی بۆ به‌غدا دووپاتكردۆته‌وه له پێناو عێراقێكی به‌هێز، خاوه‌ن سه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌ران له میانی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات.
پاڵادینۆ له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پۆمپیۆ هه‌روه‌ها جه‌ختی له پشتگیری وڵاته‌كه‌ی كردۆته‌وه بۆ حكوومه‌تی عێراق تاكو چیتر پاش نه‌كه‌وێت له ناوچه‌كه و جیهان و نووسیوویه‌تی "بۆ شكستهێنانی یه‌كجاره‌كی به داعش جه‌ختی له پێداگیریمان كردۆته‌وه له كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق".
پاڵادینۆ له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی ئه‌نجام داوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پۆمپیۆ له‌باره‌ی گرنگی به‌رده‌وامیدان به سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن بارزانی و پابه‌ندبوون به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دواوه.
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ سه‌رنجی بۆ گرنگی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راكێشاوه كه له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكدا بێت.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا پاڵادینۆ نووسیوویه‌تی "وه‌زیر تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی شكستهێنانی یه‌كجاره‌كه‌ی به داعش له‌سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی عێراق وه‌ك ئه‌مریكا بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له عێراق تێده‌كۆشین".