Erbil Başay,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
به‌رلین - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئولریكه دێمێر رایگه‌یاند، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له‌پێناو كۆتاییهێنان به پێكدادانه‌كانی سووریا قۆناغی چاره‌سه‌ری سیاسی گه‌شه‌ی پێبدرێت و به‌پێداگرییه‌وه چاودێریی بكرێت.
لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا دێمێر رایگه‌یاندووه، مێركڵ و پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه و ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بریتیبووه له دۆخی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت دۆخی سووریا و ئۆكراینا.
دێمێر ئاماژه‌ی به‌وه داوه، مێركڵ و پوتین بابه‌تی پێكهێنانی كۆمیته‌ی دانانی ده‌ستووری سووریا و كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایان تاوتوێكردووه و له‌ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا هاتووه، "لایه‌نه‌كان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له‌پێناو كۆتاییهێنان به پێكدادانه‌كانی سووریا قۆناغی چاره‌سه‌ری سیاسی گه‌شه‌ی پێبدرێت و به‌پێداگرییه‌وه چاودێریی بكرێت".
گوته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، مێركڵ له‌باره‌ی ئۆكرایناوه به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له رێككه‌وتنی گرووپی سێقۆڵی له 27ی كانوونی یه‌كه‌مدا كردووه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌و وڵاته.