Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
مۆسکۆ - AA
راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین، یوری ئوشاکۆڤ ئاشکرای کرد بەشدارییکردنی گرووپە کوردییەکان لە ''کۆنگرەی دایەلۆگی نیشتمانیی سووریا''دا لە میانی لووتکەی سوچی-دا لە نێوان سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران و حەسەن روحانی-دا تاوتوێ دەکرێت.
یوری ئوشاکۆڤ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لە مۆسکۆی پایتەخت، ئاماژەی بەوەکرد هێشتا وادەی ئەنجامدانی کۆنگرەی دایەلۆگی نیشتمانیی سووریا یەکلایی نەبووەتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەوەی ئایا گرووپە کوردییەکان بانگێشتی کۆنگرەکە دەکرێن یان نا، ئوشاکۆڤ رایگەیاند ''ئەم بابەتە لە میانی لووتکەکەی سوچی-دا تاوتوێ دەکرێت. کاربەدەستانی سەربازیش لە لووتکەکەدا بەشداردەبن''.
چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رۆژی ٢٢ی تشرینی دووەم لە شاری سوچی لە رووسیا، کۆببنەوە.