Abdullah Shukur
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند، کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ھێزەکانی ناوەکی مەودا مامناوەند، دەبێتە ھۆکاری سەرھەڵدانی پێشبرکێیەکی نوێی پڕچەککردن.
پوتین لە میانی بەشدارییکردنی لە لووتکەی G-20 لە شاری بوینس ئایرس پایتەختی ئەرژەنتین رایگەیاند، کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ھێزەکانی ناوەکی مەودا مامناوەند کە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی شەڕی ساردی ساڵی ١٩٨٧، دەبێتە ھۆی "سەرھەڵدانی مەترسی پێشبرکێی پڕچەککردنی بێ کۆنترۆڵ".
سەرۆکی رووسیا بانگھێشتی ئەوەی کرد کە سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا، بەڵام دەبێ رێککەوتنی ناوەکی ئێران بخرێتە ژێر گەرەنتییەوە.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەی ھێزەکانی ناوەکی مەودا مامناوەند دەکشێتەوە کە پێشتر لە نێوان وڵاتەکەی و رووسیادا واژوو کرابوو.
رێککەوتنی ھێزەکانی ناوەکی مەودا مامناوەند بەمەبەستی پاراستنی ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا و رووسیا لە ئەورووپا و رۆژھەڵاتی دوور لە ساڵی ١٩٨٧ لە واشنتۆن واژوو کرابوو.