Dildar Baykan
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
واشنتۆن - AA
وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، مايک پۆمپيۆ رايگەياند، "ئەمريكا، زۆر بە توندی سەركۆنەی كۆدەتاكەى مالى دەكات".
پۆمپيۆ، راگەيەندراوێكى لە بارەى ئەو كۆدەتايەى دوێنێى مالى كە بووە هۆى بەزۆر دەستلەكاركێشانەوەى سەركۆمار ئيبراهيم ئەبوبەکر كايتا بڵاوكردەوە.
وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، ئاماژەى بەوە كرد كە هەر چۆن ئەمريكا سەركۆنەى ئەو ئيدارانە دەكات كە بە زەبرى هێز دەستيبەسەردا دەگيرێت، كۆدەتاكەى ١٨ى ئابى مالی-ش "بە توندی سەركۆنە دەكەين" و گوتى، "كۆمەڵەى ئابوورى ولاتانى رۆژئاواى ئەفريقا، يەكێتى ئەفريقا و هاوبەشە نێودەوڵەتييەكانى ديكە لە دژى ئەم جۆرە هەوڵەدان و سەركۆنەيان كرد".
پۆمپيۆ، جەختى لەوەش كردەوە كە پێويستە ئاسايشى بەرپرسانى حكوومەت و خێزانەكانيان دەستەبەر بکرێت و ئازادبكرێن و گوتى، "ئەمريكا، داوا لەسەرجەم كارەكتەرە سياسى و سەربازييەكان دەكات كاربكەن بە ئاراستەى پێکهێنانی حكوومەتێكى ياسايى".
پۆمپيۆ، بانگەوازى سەرجەم لايەنە پەيوەنديدارەكانى مالى كرد بۆ "جێگرتن لە پرۆسەى ديالۆگێكى ئاشتيانەدا".