Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
واشنتۆن – AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاگاداری بۆچوونەکانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و مایك پێنس-ی جێگری نه‌بووه كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو "له ئه‌گه‌ری ئازادنه‌كردنی قه‌شه ئەندرێو کرایگ برونسۆن ئه‌وا سزای به‌رفراوان به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنن".
گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به NBC راگه‌یاند كه له كاتێكدا "دانوستانه هه‌ستیاره‌كان" له‌باره‌ی برونسۆنهوه له ئارادان، ئه‌و جۆره لێدوانانه‌ی تره‌مپ و پێنس بوونه‌ته هۆی "له‌ڕوو دامان"ی پۆمپیۆ.
لای خۆیشیه‌وه ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی BuzzFeed بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌ندامانی كۆنگرێس كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له دۆسیه‌ی برونسۆندا ده‌ستوه‌ربده‌نه كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، تره‌مپ و پێنس لە بۆچوونەکانیان له‌باره‌ی توركیاوه ئاگاداریان نه‌كردبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌مان ماڵپه‌ڕ یه‌كێك له راوێژكارانی ئه‌ندامێكی كۆنگرێس له سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه له به‌رامبه‌ر به‌توندی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری تره‌مپ كه توركیا له سه‌پاندنی سزا به‌هۆی ئێس-٤٠٠ه‌وه ببه‌خشرێت ئه‌ویش هەڵوێستێکی به‌مجۆره‌ی نواندووە.