İlkay Güder,Yasemin Kalyoncuoğlu
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌رە - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كانی باشووری ئه‌فریقا كۆبووه‌وه.
ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا كه لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پێشكه‌شی كرد، دووپاتی كرده‌وه كه جیهان له پێنج وڵاته‌كه گه‌وره‌تره و گوتی، "سوورین له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به خه‌باتمان له‌پێناو ماف و دادپه‌روه‌ریدا".
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه پشتگیریی ئه‌فریقی و فه‌ڵه‌ستینی و بۆسنی و سووری و ئاراکانی و توركستانیش ده‌كه‌ین".
گوتیشی، "وه‌ك چۆن كرمێكی بچووك دره‌ختێكی مه‌زن داده‌ڕزێنێت، ئه‌وه‌ی له‌ناو موسڵماناندا وزه و تواناكان له‌ناوده‌بات، تیرۆر و مهزههبگەراییه".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی، "رێكخراوه‌كانی وه‌ك فه‌تۆ و په‌كه‌كه له وڵاته‌كه‌ماندا، ته‌نها هێلانه‌ی فه‌سادن كه براكانی خۆمان ده‌كوژن. پێویسته وریابین له‌ئاست ئه‌و رێكخراوانه كه تاكه ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئێمه به یه‌كتری بشكێنن".
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی فه‌تۆوه گوتی: "هه‌وساری ئه‌م رێكخراوه كه 40 ساڵه به‌ناوی خزمه‌ت، په‌روه‌رده، دیالۆگ و خێر و چاكه‌وه، دزه‌یانكردووه‌ته ناو ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه، به‌ده‌ست دوژمنانی ئیسلامه‌وه‌یه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی، "ئه‌وانه‌ی شه‌وی 15ی تهمووز ته‌قه‌یان له گه‌له‌كه‌مان كرد، كۆمه‌ڵێك تیرۆریستن كه گیانیان به‌و ناپاكه‌ی ئه‌مریكا فرۆشتووه كه حاشا به مه‌هدیی ده‌زانن".