Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
نیویۆرك- AA
له ڤێنزوێلا ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كه زۆرینه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنه و له‌دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشەممە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، خوان گوایدۆ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات راگه‌یاند، داوای هاوكاریی مرۆیی له ئه‌مریكا كرد و واشنتۆن ئاماده‌یی خۆی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاریی به بڕی زیاتر له ٢٠ ملیۆن دۆلار ده‌ربڕی.
خوان گوایدۆ له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، كه به سیفه‌تی "سه‌رۆكی كاتیی ڤێنزوێلا" نووسیویه‌تی، داوای هاوكاریی به‌په‌له‌ی مرۆیی له حكوومه‌تی ئه‌مریكا كرد.
لای خۆشییه‌وه مایك پۆمپیۆ، له گوتارێكدا بۆ رێكخراوی وڵاتانی ئه‌مریكی، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ نامه‌كه‌ی گوایدۆ، رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی كه له رووی لۆجستییه‌وه رێگه‌ی تێده‌چێت یان نا، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌نینه گه‌لی ڤێنیزوێلا. ئه‌مڕۆ ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه هاوكاریی مرۆیی به بڕی زیاتر له ٢٠ ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به گه‌لی ئه‌مریكا بكات. ئامانج له‌م هاوكارییانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی ئابووریی و سیاسییه له‌و وڵاته و پڕكردنه‌وه‌ی نه‌بوونی خۆراك و ده‌رمانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان پێیه‌تی".
پۆمپیۆ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ی هاوكارییكردنی زیاتری ڤێنیزوێلایه له‌پێناو دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و رزگاركردنی ئابوورییه‌كه‌ی و داوای له وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی وڵاتانی ئه‌مریكا كرد دان به گوایدۆدا وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ڤێنیزوێلا بنێن.