Rewa Mahmood Hasan
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2019
واشنتۆن- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ، هودا موسه‌نای وه‌ك تیرۆریست ناساند كه هاوڵاتیه‌ك بوو بۆ به‌شداری كردن له رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئه‌مریكاوه چووبووه سووریا.
رۆژی رابردوو موسه‌نا له‌كاتێكدا ویستبووی بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌مریكا و پۆمپیۆش رایگه‌یاند كه ئه‌و له ئه‌مریكا وه‌رناگیرێت چونكه هاووڵاتی نیه، له‌و باره‌یه‌و گوتی،:
هیچ دڵم ناسوتێ بۆ ئه‌و دۆخه‌ی موسه‌نای تیایه. ئه‌م ئافره‌ته یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی و هاووڵاتیانی خستۆته مه‌ترسیه‌كی زۆره‌وه. ئه‌و تیرۆریسته. سه‌رۆك(دۆناڵد)تره‌مپیش به ئاشكرا ده‌ڵێت ناگه‌ڕێته‌وه وڵات. چونكه هاووڵاتی ئه‌مریكا نیه، مافی هاووڵاتی بوونی ئه‌مریكیشی نیه و بۆ دروست كردنی هه‌ڕه‌شه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاتمان''.
موسه‌نا وه‌ك كچی دیپلۆماتكارێكی یه‌مه‌نی له ویلایه‌تی نیوجه‌رسی له ئه‌مریكا هاتۆته دنیا‌و له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه ئه‌و هاووڵاتی ئه‌مریكییه و هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی نیشان دابوو كه له‌دایك بووی ئه‌مریكایه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست موسه‌نا كه‌وتون بۆیه پێی دراوه، وازانراوه كه باوكی له نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان دیپلۆماتبووه، هێشتا له ئه‌ركه‌كه‌یدا ماوه.
به‌پێی یاسای كۆچی ئه‌مریكا، دیپلۆماتكاره بیانیه‌كان كه بۆ ئه‌رك ده‌چنه وڵاته‌كه‌وه، منداڵه‌كانیان ئه‌گه‌ر له ئه‌مریكاش له‌دایك بێت ناتوانن ببنه هاووڵاتی.