Aliia Raimbekova
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2018
ئاقتاو - AA
کازاخستان، ئازەربایجان، رووسیا، ئێران و تورکمانستان لەسەر پێگەی یاسایی دەریای قەزوین رێککەوتن.
له پێنجه‌مین لووتكه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی قه‌زوین كه له شاری ئاقتاو باشووری رۆژئاوای كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری كازاخستان، نورسوڵتان نازارباێڤ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به‌شداریان كرد.
له‌و لووتكه‌یه‌دا كه ئابووریی، گواستنه‌وه وگه‌یاندن، ژینگه، ئاسایشی قه‌زوین و هاریكارییه‌كانی بواره‌كانی دیكه تاوتوێ كرا و لایه‌نه‌كان واژوویان له‌سه‌ر رێکكه‌وتنێك كرد بۆ پێگەی یاسایی دەریای قەزوین.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كرا له‌باره‌ی هاریكاری گواستنه و گه‌یاندن، بازرگانی و ئابووریی، به‌رگرتن له رووداوه‌كان له ده‌ریای قه‌زوین. له هه‌مان كاتدا چه‌ند پرۆتۆكۆلێك واژووكرا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوان و پاراستنی ئاسایشی سنووری وڵاتانی قه‌زوین.