Erbil Başay
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2018
بەرلین - AA
وەزیری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا، پیتەر ئاڵتمایەر رایگەیاند "تورکیا بە مانای ئاسایش و متمانەپێکراو لە یەکێتی ئەورووپا دێت. ئێمە لەگەڵ ئەنقەرە لەبارەی پرسی کۆچ بە باشی کار دەکەین".
پیتەر ئاڵتمایەر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی Bild am Sonntag رایگەیاند کە لە مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو لەگەڵ شاندێکی باڵا سەردانی تورکیا دەکات و خۆیشی بەرپرسە لە بەرژەوەندییەکانی زیاتر لە حەوت ھەزار کۆمپانیای ئەڵمانی کە لە وڵاتی تورکیا کار دەکەن.
وەزیری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا راشیگەیاند کە "دەیانەوێت تورکیا وڵاتێکی دیموکرات و سەقامگیر بێت و ئاشکراشی کرد کە لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ ھاوتاکانی خۆی کۆببێتەوە".
پیتەر ئاڵتمایەر گوتی: "تورکیا بە مانای ئاسایش و متمانەپێکراو لە یەکێتی ئەورووپا دێت. ئێمە لەگەڵ ئەنقەرە لەبارەی پرسی کۆچ بەنایابی کار دەکەین".
وەزیری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا جەختیشی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت لەگەڵ تورکیا کە ئەندامە لە ناتۆ و خاوەنی ٨٠ ملیۆن دانیشتوانە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان بەرەو پێش ببەن.
پیتەر ئاڵتمابەر ئەوەیشی خستەڕوو کە بریاری زیادکردنی باج لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەسەر چین و تورکیا لەوانەیە زیان بە ئابووری جیھان بگەیەنێت و گوتی: "ئەم شەڕەی ئابووری، گەشەسەندنی ئابووری جیھانی ھێواش دەکاتەوە و دەڕووخێنێت و بێ متمانەی دەکات. رابردوو ئەوەی نیشانی ئێمە داوە کە شەڕی ئابووری نرخی کاڵاکان بەرز دەکاتەوە. لە کۆتاییدا پێویستمان بە باجی کەمتر، پاراستن و بازاڕی کراوەی جیھانی ھەیە".
وەبیر وەزیری ئابووری و وزەی ئەڵمانیا، پیتەر ئاڵتمایەر ھێنرایەوە کە بە ھۆی سزاکانی ئەمریکاوە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە ئێران کشاونەتەوە و گوتی: "رێگە بە واشنتۆن نادەین دەستبخاتە ناو ھیچ پەیوەندییەکی بازرگانییمان لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا. لەبەرئەوە لەگەڵ رێککەوتنی ئەتۆمی ڤیەنناین بۆ ئەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی بەرھەم نەھێنێت. ھەر کۆمپانیەکی ئەڵمانی چەندی بوێت دەتوانێت ئەوەندە وەبەرەھێنان بۆ ئێران بکات".
پیتەر ئاڵتمایەر باسی لەوە کرد کە زۆربەی کۆمپانیاکان پێویستیان بە قەرزی ئەو بانکانە ھەیە کە ئەمریکا پشتیوانی داراییان دەکات، ئەوەیش کێشەی دروستکردووە و گوتی: "ئێمە بەشوێن رێگادا دەگەڕێن لە ئاستی نیشتمانی و ئەورووپادا بۆ بەکراوە ھیشتنەوەی کەناڵە داراییەکان. بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی چالاکییە دەرەکییەکانی کۆمپانیاکان لە دەرەوەی وڵات".