ئەبوجا
گوتەبێژی سوپای نێجیریا ئیوێھا ئیکێدیچی گوتی: "دوای ئەوەی دەزگای ھەواڵگریی نێجیریا بە پشتبەستن بە زانیاری راست و دروست دڵنیابوو لەوەی میلیشیاکانی گروپی بۆکۆ حەرام خۆیان بۆ کاری خۆکوژی لە ئەبوجای پایتەخت ئامادەکردووە، ھێزە ئاسایشپارێزەکانمان ھەڵیانکوتایە سەر دوو لە بنکەکانیان."
ھەروەھا ئیکێدیچی گوتی: "لە ئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا پێکدادانێکی بەھێز دورستبوو و پێنج لە میلیشیاکان و دوو لە سەربازانی ئێمە کوژران. جگە لەوە توانیمان دەستبگرین بەسەر کەلوپەل و بەڵگەیەکی زۆری میلیشیاکانی بۆکۆ حەرام."
رێکخراوی بۆکۆ حەرام دەیەوێ بە پشتگیری ئایین دەوڵەتێکی ئیسلامی لە وڵاتی نێجیریا رابگەیەنێ، ناو بەناو لەگەڵ ئاسایشپارێزانی نێجیریا دەکەونە پێکدادانی چەکدارییەوە.