Mehmet Nuri Uçar,Hussameldin Abdelgadir Salih Mohamed
17 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بۆ گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی لە ئاکامی تەقینەوە لە کانی خەڵووز لە بارتن گیانیان لەدەست دا، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سعوودیە پەیامی هاوخەمی شای سعوودیە بۆ سەرکۆماری تورکیا بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە: "بۆ سەرکۆمار لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان و گەلی تورکی برا دەکەین".
سەلمان بن عەبدولعەزیز داوای لە خوا کردووە ئەوانەی لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە بخاتە ژێر رەحمەت و بەزەیی خۆیی و هیوای زوو چاکبوونەوەیشی بۆ برینداران خواستووە و دەڵێت: "لە خوا دەپارێینەوە ئێوە و گەلی تورک لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەک بپارێزێت".