Özcan Yıldırım
10 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە ئەنجام دا.
بەپێی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان و روتە لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سووریایان کردووە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی جەنگی ناوخۆی سووریاوە هەتا ئێستا بەرگریی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و پاراستنی سەقامگیریی وڵاتەکەی کردووە و، پێویستە سووریا لەلایەن گەلەکەی خۆیەوە بەڕێوەببرێت، تورکیا ئەوەی لەدەستی بێت ئەنجامی دەدات بۆ بنیاتنانەوەی هەموو سووریا و ئەو ناوچانەی لەتیرۆر داماڵدراون.