Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
ئەنقەرە
سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەھەپە) کەمال کڵچدارئۆغڵو بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم کرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، کڵچدارئۆغڵو بڕیاری بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی جەماوەری "دیموکراسی و شەھیدان" لە گۆڕەپانی یەنی کاپی شاری ئیستانبوڵ بە یڵدرم راگەیاند.
بەشی راگەیاندنی جەھەپە رایگەیاند کە کڵچدارئۆغڵو بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم کردووە و بڕیاری بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی جەماوەری "دیموکراسی و شەھیدان" کە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی ٧ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی یەنی کاپی شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەبچێت، بە یڵدرم راگەیاندووە.
راشگەیەندرا کە کڵچدارئۆغڵو و یڵدرم ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەبارەی پرۆگرامی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە کردووە.