نیویۆرك (AA)
كاربه‌ده‌ستانی بانكه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند: بۆ پارێزگاری زیاتر له‌ڕه‌وشی ئارامی، له‌مه‌ودوا رێگه‌ناده‌ن خه‌ڵك بهچاویلكهی ره‌شه‌وه بچنه ناو بانكه‌كانه‌وه.
راگه‌یه‌نراوه رێژه‌ی بڕینی بانكه‌كان له‌لایه‌ن تاڵانكهرانهوه په‌ره‌یسه‌ندووه‌و به‌شی زۆریان به‌هۆی چاویلكه‌ی ره‌شه‌وه له‌ده‌ستی پۆلیس ده‌ربازبوون، بۆیه به‌رپرسان بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه رێوشوێنی زیاتر بگرنه‌به‌ر،.
ژماره‌یه‌ك له بانكه‌كانی واشنتۆنی پایته‌خت، به‌ده‌رگای چوونه‌وه ژوورهیاندا ئاگاداری‌یان هه‌ڵواسیوه‌و نووسیویانه "هاتنه ژووره‌وه به چاویلكه‌ی ره‌شه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر كه‌س مل به‌م بڕیاره نه‌دا وه‌كو گومانلێكراوحیسابی بۆ ده‌كرێ".
ئه‌و بڕیاره تا دێ له‌ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا جێبه‌جێده‌كرێ و خه‌ڵكی رادێن پێش چوونه ناو بانكه‌كان، چاویلكه ره‌شه‌كانیان له‌چاو بكه‌نه‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌و بانكانه له تابلۆی ئاگادارییهكانیاندا نووسیویانه "له‌به‌ر پاراستنی گیانی كارمه‌ندانی بانكه‌كه‌مان چاویلكه‌كه‌ت لهچاوبكهوه".