Rewa Mahmut Hasan
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
پەکین - AA
دوای ئەوەی کە سوپای چین لە ١٥ی کانوونی یەکەمدا دەستی گرتبوو بەسەر ژێر دەریاییەکی بێشۆفێری ئەمریکیدا، وەزارەتی بەرگری چین بڕیاری دا رادەستی ئیدارەی واشنتۆنی بکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین، یانگ یوزون رایگەیاند کە ئەو ژێر دەریایە بێشۆفێرە ئەمریکیەی لە دەریای چینی باشووردا لەلایەن سوپاوە دەستی بەسەرداگیرابوو، دوای لێکۆڵینەوە بڕیارە رادەستی ئیدارەی واشنتۆن بکرێتەوە.
یانگ ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا بەردەوام فڕۆکە و ژێر دەریایی بۆ چاودێرکردن دەنێرێتە دەریای چینی باشوورو راشیگەیاند کە چین سوورە لەسەر دژایەتیکردنی ئەو کردەوانەی ئەمریکا و داواشی کرد کە ئیدارەی واشنتۆن کردەوەی لەو جۆرانە بوەستێنێت.