Zana Natık Kerem
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
پەکین ــ AA
ئاژانسی شینخوا بڵاوی کردەوە لە ئاکامی روودانی تەقینەوەی غاز لە کانێکی خەڵووز لە ناوەڕاستی چین، پێنج کرێکار گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئاژانسەکە، درەنگانی شەوی رابردوو تەقیینەوەیەک لە کانێکی خەڵووز سەربە کۆمپانیای ھونان باودیان کۆنلی لە ویلایەتی شاودونگ ناوەڕاستی چین روویداوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، پێنج کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی ھەواڵیی شینخوا ئاماژەی بەوەشداوە کە لایەنە پەیوەندارەکان لە بارەی ئاشکراکردنی ھۆکارەکانی تەقینەوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.