Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما كه واژووی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له ساڵی ٢٠١٥ كردووه، كاردانه‌وه‌ی نیشاندا له‌هەمبەر بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه‌كه و رایگه‌یاند "بڕیاری مه‌ترسی خستنه سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له كاتێكدا ئێران به هیچ جۆرێك پێشێلكاریی نه‌كردووه هه‌ڵه‌یه‌كی جددییه".
باراك ئۆباما له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه کە بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه هه‌ڵه‌یه.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما به ئاماژه دان به‌وه‌ی كه ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه ئه‌مریكا و هه‌روەها جیهانی له "ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی پاراست" و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بنه‌ما پته‌وه شه‌ش ماددهكەی رێككه‌وتنه‌كه جێگیر بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باراک ئۆبامادا هاتووه "بڕیاری مه‌ترسی خستنه سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له كاتێكدا ئێران به هیچ جۆرێك پێشێلكاریی نه‌كردووه هه‌ڵه‌یه‌كی جددییه. ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بێت له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووی ره‌وشی هه‌ڵبژاردنی جه‌نگێكی دیكه ببێته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئێرانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت ئێران رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه رایگەیاندووە "له‌به‌رئه‌مه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نرا راگه‌یه‌نراوێكی به‌هه‌ڵه ئاراسته‌كراو بوو. كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به واتای ئه‌وه دێت كه ئه‌مریكا پشت له هاوپه‌یمانه هه‌ره نزیكه‌كانی ده‌كات".
لای خۆیه‌وه وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری كه رۆڵی گرنگی هه‌بووه له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه زۆر به‌هه‌ڵه له قه‌ڵه‌م دا.
جۆن كیری بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا دیسانه‌وه مه‌ترسی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیان له ناوچه‌كه.