Bayram Altuğ,Hemın Othman Mohammed
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2017
جنێڤ - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه 600 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
گوته‌بێژی كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دونیا ئەسلەم خان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه لێشاوی په‌نابه‌ران له ویلایه‌تی ئاراكانی میانماره‌وه بۆ به‌نگلادیش به‌رده‌وامه.
ئەسلەم خان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی هێرشه‌كانی سوپای میانمار و بوزیهكانهوه له باكووری ویلایه‌تی ئاراكان په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 603 هه‌زار كه‌س.
رۆژی هه‌ینی، گوته‌بێژی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، جۆیل میلمان له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 589 هه‌زار كه‌س و په‌نابه‌رانیش له بارودۆخێكی سه‌ختدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.