Sercan İrkin
14 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2026
وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی و وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانیی دەرەكی میسر، محەمەد فەریح ساڵح "کۆنووسی کۆبوونەوەی گرووپی پلاندانانی هاوبەش و بڕیاری پەیوەست بە هەموارکردنهوهی پرۆتۆکۆڵی ژمارە سێی ڕێککەوتنی بازرگانیی ئازادی واژوو کرد.
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری NSosyalی وەزارەتی دەرەوەی توركیادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە وەزیری دهرهوه فیدان لە دووهەم کۆبوونەوەی گرووپی پلاندانانی هاوبەشی تورکیا-میسر لە شاری ئەلعەلەمەینی میسر، لەگەڵ وەزیرانی میسری عەبدولعاتی و ساڵح واژووی لەسەر "کۆنووسی کۆبوونەوەی گرووپی پلاندانانی هاوبەش و بڕیاری پەیوەست بە هەموارکردنهوهی پرۆتۆکۆڵی ژمارە سێی ڕێککەوتنی بازرگانیی ئازاد" کردووە.
هەروەها لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە وەزیری دهرهوهی میسر عەبدولعاتی واژووی لەسەر "بەڵگەنامەی بەشداربوونی میسر لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لە بواری بەهێزکردنی پەیوەندی گواستنەوەی نێوان تورکیا و وڵاتانی کەناراوەکانی ئەفریقا" کردووە.