Zeynep Hilal Duran
10 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٧٣٧ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەکانی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو کردەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی غەززە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە دەستپێکی ئاگربەست لە غەززە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، ٨٥١ کەس کوژراون و دوو هەزار و ٤٣٧ فەڵەستینیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٧٢ هەزار و ٧٣٧ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٢ هەزار و ٥٣٩ کەس بەرز بووەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەکرێت کە هێشتا تەرمی هەزاران کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە.