دەوحە
ژمارەی توشبووان بەنەخۆشیی کۆرۆنا لە قەتەر بەرزبوویەوە بۆھەشت کەس و تا ئێستا دوو کەس بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان، لەوڵاتانی عەرەبی وەکو: سعودیە، قەتەر، ئیمارات، تونس، ئوردن، سەڵتەنەتی عومان ڤایرۆسی نەخۆشییەکە بڵاوەیکردووەو چەندین کەس بەو ھۆیەوە مردوون.
بێجگە لەوە ھەریەکە لەوڵاتانی ئەڵمانیاو ئیتاڵیاو فەرەنسایش رایانگەیاندووە ڤایرۆسەکە لە,لاتەکانی ئەوانیش بڵاوەیکردووە.
بەگشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە تەواوی جیھان تا ئێستا گەشیتوونەتە ٦٢ کەس و زۆرترینیان لەوڵاتی سعودیەن کە ژمارەکەیان ٥٢ توشبووە.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی پارەوە تا ئەمڕۆ ١٢٧ کەس لە سعودیە، ھەشت کەس لە قەتەر، شەش کەس لە ئیمارات، سێ کەس لە تونس، دوو کەس لە ئوردن، کەسێکیش لە سەڵتەنی عومان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
پزیشکان روونکردنەوەیانداوە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خراپ لەسەر گورچیلەو سییەکان دروستدەکات و ھەرەس بە سیستمی بەرگریی لەش دێنێ. بەمجۆرە لە ماوەیەکدا مرۆڤ دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە.
تا ئێستا ھۆکاری بڵاوبوونەوەو چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە.