Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
24 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2018
مۆسكۆ - A
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا تا دێت گه‌شه ده‌كات و گوتی: "له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانمان قووڵده‌بنه‌وه، هه‌روەها به‌ناوه‌ڕۆكی زیاتریش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له پرسە ناوچه‌یی و ئابوورییه‌كاندا، گه‌شه‌ده‌كات".
ڤلادیمیر پوتین له كۆشكی كرملین له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت)، هاكان فیدان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات و گوتی:
"له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانمان قووڵده‌بنه‌وه، هه‌روەها به‌ناوه‌ڕۆكی زیاتریش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن. هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له پرسە ناوچه‌یی و ئابوورییه‌كاندا، گه‌شه‌ده‌كات".
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌كانی توركیای كرد له‌باره‌ی بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك سووریاوه و گوتی: "هه‌روه‌ها به هاوكاریی ئێران، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا له‌چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا نزیكبووینه‌ته‌وه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو به گه‌یاندنی سڵاوی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به پوتین ده‌ستی به قسه‌كانی كرد و گوتی:
"خۆشحاڵده‌بین له‌نزیكترین كاتدا له توركیا پێشوازی له به‌ڕێزتان بكه‌ین. به‌تایبه‌تی هاوڕاییتان هه‌بوو له‌باره‌ی خواردنی ماسی پێكه‌وه له ئیستانبوڵ. په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی هه‌ندێك ئیره‌یی پێببه‌ن. ئاماده‌كاریی هاوڕێیانیشمان له‌باره‌ی لووتكه سێقۆڵییه‌كه کە له قۆناغی ئاینده‌دا ئه‌نجامده‌درێت به‌رده‌وامه. پێمان وایه له‌پاڵ په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانماندا، هه‌ماهه‌نگیمان له‌باره‌ی بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كانه‌وه گرنگه. ئه‌مه زۆریش گرنگه بۆ ئاشتیی ناوچه‌یی".
دوای لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیا و رووسیا و له میانی چوونیان بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی به رووی میدیاكاندا داخرابوو جگه له پوتین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شۆیگو و نوێنه‌ری تایبه‌تی رووسیا بۆ كاروباری سووریا، ئه‌لێكساندر لاڤرهنتیهڤ بیندران.