Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
مۆسكۆ - AA
یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، یوری ئۆشاكۆڤ رایگەیاند، به بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌و به‌شه‌ی هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی "ته‌وژمی تورك" كه به ده‌ریادا تێپه‌ڕده‌بێت، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به‌شداری له رێوڕه‌سمێكدا ده‌كات كه له توركیا سازده‌كرێت.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئزڤێستیا "İzvestiya"، یوری ئۆشاكۆڤ باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی ڤلادیمیر پوتین به‌شداری تیادا ده‌كات 19ی ئەم مانگە له ئیستانبوڵ ساز ده‌كرێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كات.
هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی "ته‌وژمی تورك" كه غازی سروشتی رووسیا ده‌گوازێته‌وه بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌ورووپا له دوو هێڵ پێكدێت كه هه‌ر یه‌كێكیان توانای گواستنه‌وه‌ی 15 ملیار و 750 ملیۆن مه‌تر سێجا غازی هه‌یه له ساڵێكدا.