Rewa Mahmut Hasan
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2017
نوێنەری نیازپاکی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەنجلینا جولی رەخنەی گرت لە قەدەغەی ڤیزە و سیاسەتی پەنابەرانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ .
ئەنجلینا جولی کە گۆشەنووسی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزە ئاماژەی بەوەداوە سنووردارکردنی وەرگرتنی پەنابەران بۆ ئەمریکا و قەدەغەی هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی ٧ وڵات و قەدەغەی ڤیزە، لە سیاسەتەکانی ئەمریکادا نییە.
جولی ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوەی بەرامبەر پەنابەران دەکرێت رەگەزەپەرستی و جیاکاری ئاینییە.
جولی باس لەوە دەکات بە داخستنی دەرگا بە رووی پەنابەران و جیاکاریی کێشەکە گەورەتر دەبێت و دەڵێت "داخستنی دەرگاکانمان بەرووی پەنابەراندا یان پەیڕەوکردنی جیاکاری لەنێوانیاندا، لەکاری ئێمە ناوەشێتەوە، ئەمە نامانکاتە وڵاتێک کە ئاسایشی زیاتر پارێزراوبێت".