Dilara Karataş,Zahir Sofuoğlu
06 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2024
ئەنقەرە ــ AA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا ھاریس بووە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە ٥ی تشرینی دووەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
بەربژێرکردنی کامالا ھاریس لەلایەن دیموکراتەکانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، دوای پێنج ڕۆژ لە پڕۆسەی دەنگدانی نوێنەرانی پارتەکە ھات کە شەوی ڕابردوو کۆتایی ھات.
بەپێی ئەنجامی پڕۆسەی دەنگدانەكە، چوار ھەزار و ٦٠٠ نوێنەری پارتی دیموکرات دەنگیان بۆ بەربژێرکردنی کامالا ھاریس بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا داوە کە دەگاتە بەڕێژەی ٩٩ لەسەدای دەنگەكان.
بەو ئەنجامەش، کامالا ھاریس بووە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
بڕیارە پارتی دیموکرات بەرلەوەی کۆنگرەی نیشتمانیی خۆی لە ١٩ی ئەم مانگە لە شیکاگۆ ئەنجام بدات، بە فەرمی بەربژێرکردنی کامالا ھاریس بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕابگەیەنێت.
لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە ٥ی تشرینی دووەمی داھاتوو، بەڕێوەبچێت، کامالا ھاریس رکابەری بەربژێری کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکایەتی کە ماوەکەی چوار ساڵە.