Emre Gürkan Abay
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
مۆسکۆ- AA
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە داواکارییەکانی سوپای ئەرمینیا، بۆ دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان و رووداوەکانی دوای ئەوە کرد.
دمیتری پێسکۆڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای ئەوەی سوپای ئەرمینیا ئەم داواکارییەی ئاراستەی نیکۆل پاشینیان کردووە، هیچ پەیوەندییەک لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان رووسیا و ئەرمینیا ئەنجام نەدراوە و گوتی: "ئەگەر پێویست بکات بەخێرایی ئەم پەیوەندییە ئەنجام دەدرێت".
گوتەبێژی کرملین راشیگەیاند "لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ئەرمینیا دەکەین، بەڵام ئەم رووداوانە پەیوەندییان بە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەوە هەیە. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بەژیرانە رەفتار بکەن و لەوباوەڕەداین کە لایەنەکان پابەند دەبن بە دەستوورەوە".