Emel Gözellik
25 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2021
سان دیێگۆ - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەو سنوورداریانەی کە سەرۆکی پێشوو، دۆناڵد ترمپ لەسەر کارتی سەوزی دانابوو هەڵگرت کە ژیان و مۆڵەتی کارکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕەخسێنێت.
جۆ بایدن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سنوورداریەکانی سەر کارتی سەوز خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناکات و زیان بە ئابوورییەکەی دەگەیەنێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە هەڵگرتنی سنووردارییەکانی سەر کارتی سەوز کرد و باسی لەوەیش کرد کە ئەو قەدەغەنەی لەلایەن ترەمپ-ەوە دانرابوون بەربەستبوون لەبەردەم کۆکردنەوە و بەیەکگەیاندنی خێزانەکان.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەو بێکارییەی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە سەریهەڵدابوو وەک هۆکار نیشاندا و بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتییانی ئەمریکا، ساڵی رابردوو بڕیاریدا بە سنووردارکردنی جێبەجێکردنی کارتی سەوز و هاتنی کرێکارانی بیانیی بۆ وڵاتەکەی.