Ekip
11 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2017
تەرابلوس - AA
کوڕی سەرۆکی پێشووی لیبیا موعەمەر قەزافی بەناوی سەیفولئیسلام کە لە ٢٠١١ ەوە دەستگیر کراوە، ئازاد کرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە پەیجی کەتیبەی " ئەبوبەکری سدیق" سەر بە هێزە چەکدارەکانی زینتانی ژێر رکێفی جەنەراڵ خەلیفە حەفتار بڵاومراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە سەیفولئیسلام قەزافی لە زیندانێکی شاری زینتان ئازاد کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کوڕی سەرۆکی لەکارلابراو، سەیفولئیسلام رۆژی هەینی ئازاد کراوەو شارەکەی بەجێهێشتووە.
ناوبراو سوودی لە لێبوردنێکی گشتی بینیوە کە ساڵی پێشوو حکوومەتی کارتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەریکردبوو.