Ahmed al-Masri,Zeynep Tüfekçi,Rewa Mahmut Hasan
11 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2017
دەوحە - AA
دوای ئەوەی کە بەهۆی ئابڵوقەکانی سەر قەتەر لەلایەن سعوودیە و ئیمارات و بەحرێنەوە چەندین کەس زیانیان بەرکەوت، بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوەیان، سکاڵایەک تۆمار دەکات.
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی سەربەحکوومەت عەلی بن سەعيد ئەلمەری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوەی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کە بەهۆی ئابڵوقەکەوە زیانیان بەرکەوتووە دوای داخستنی ئاسمانی سعوودیەو ئیمارات و بەحرێن، رێککەوتنێک لەگەڵ ئۆفیسی یاسایی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن.
ئەلمەری ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان سکاڵا تۆمار دەکەن و داوای قەرەبوو کردنەوەی زیانەکان دەکەن لەرێگەی دادگاکانەوەو ئەگەر ئەوانیش هەڵنەستان بەئەرکی خۆیان، ئەوا لەرێی دادگا نێودەوڵەتییەکانەوە هەوڵی بۆ دەدەن.
ئەم بەرپرسە قەتەرییە تەواوی ئەو بڕیارانەی بە تاوانی نێودەوڵەتی و سزادانی بە کۆمەڵ هەژمار کردو ئاشکرای کرد کە لەدوای قەیرانەکەی کەنداو ٧٠٠ سکاڵایان بۆ هاتووە و رووبەڕووی کێشەی زۆر تراژیدی بوونەتەوە و بێدەنگبوون بەرامبەر ئەو دۆخەش مایەی قبوڵ کردن نییە.