Sinan Doğan,Nuri Aydın
04 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٦ كه‌سی دیكه لە هیندستان به پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٦٨ هه‌زار و ٤٧٢ كه‌س.
هاوکات ٨٣ هەزار و ٣٤١ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، سێ ملیۆن و ٩٣٦ هه‌زار و ٧٤٧ كه‌س.
لە سەرانسەری هیندستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٣٧ هه‌زار و ١٥١ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەڕازیل بەرزبووەوە بۆ ١٢٤ هەزار و ٦١٤ کەس
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٣٤ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٢٤ هه‌زار و ٦١٤ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٤٣ هه‌زار و ٧٧٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٤١ هه‌زار و ٦٣٨ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٨٣٧ هه‌زار و ٩٧٨ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٠ هه‌زار و ٩٠٥ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٢٤٧ هه‌زار و ٦١٠ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- لە مه‌كسیك گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزبووەوە بۆ ٦٦ هەزار و ٣٢٩ کەس
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥١٣ كه‌سی دیكه به‌هۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٦ هه‌زار و ٣٢٩ كه‌س.
هاوكات پێنج هه‌زار و ٩٣٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٦١٦ هه‌زار و ٨٩٤ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٤٣٠ هەزار ٢٨٧ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.