Mehmet Alaca
19 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
کۆریای باکوور دەستپێشخەرییەکی کۆریای باشووری رەتکردەوە کە لەبەرامبەر هەنگاوەکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمیدا هاوکاری بکات لە باشکردنی ئابووریی پیۆنگ یانگ.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ کە بە پشت بەستن بە ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور (KCNA) بڵاوی کردووەتەوە، خوشکی کیم جۆنگ ئون-ی سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم یۆ جۆنگ باسی لە پێشنیازی کۆریای باشوور کرد بۆ هاوکاری کردنی ئابووریی کۆریای باکوور لە ئەگەری داماڵینی لە چەکی ئەتۆمی.
کیم یۆ جۆنگ کە بەرپرسیارە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆرییەکان، ئەو پلانەی حکوومەتەکەی سەرۆکی کۆریای باشوور، یۆن سوک یۆل-ی بە ''لووتکەی بێ مانا'' ناوزەند کرد.
کیم یۆ جۆنگ باسی لەوە کرد کە پێشتریش پلانی لەو شێوەیە لە ئارادا بووە و، هەرگیز ئەو هەوڵەی کۆریای باشوور قبوڵ ناکەن.
دوای چوار رۆژ لە لێدوانەکانی سەرۆکی کۆریای باشوور لە بارەی وردەکاری دەستپێشخەریەکەیان بۆ باشکردنی ئابووریی کۆریای باکوور لە ئەگەری هەنگاونان بۆ داماڵین لە چەکی ئەتۆمی، کۆریای باکوور ئەو راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە.