Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی هەواڵیی (KCNA)ی کۆریای باکوور، سەرۆکی وڵات کیم جۆنگ ئون، بەشداریی لە تاقیکردنەوەی بزوێنەری ئەو مووشەکە بالیستییە کیشوەربڕەدا کردووە کە لە ناوەندی سۆهای ئاسمانیی، ئەنجامدراوە.
سەرکۆی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون، ئاماژەی بەوەکردووە لەرێگەی ئەو بزوێنەرە نوێیەوە بژاردەیەکی بەهێزتری لێدانی دوژمنەکانی، کەوتووەتە دەست وڵاتەکەی.
حکوومەتی پیۆنگیانگ لەسەرەتای ئەمساڵدا تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی ئەنجامدابوو، لەپاڵ ئەوەشدا مووشەکی دوورمەودای هەڵدابوو.
لەدوای ئەوەش کە کۆریای باکوور لە شەشی کانوونی دووەمدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە بۆمبی هایدرۆجینی تاقیکردووەتەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیاری دابوو سزاکانی سەر ئەو وڵاتە زیادبکات. ئەنجوومەنەکە ماوەیەک لەمەوبەر ئەو پرۆژە یاسایەی بە کۆی دەنگی ئەندامانی پەسەندکردبوو کە سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا بەهۆی درێژەدان بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی، دەسەپێنێت.