Ahmet Furkan Mercan
04 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2022
تۆکیۆ - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند کە کۆریای باکوور مووشەکی بالیستیی تاقیکردەوە.
ئاژانسی هەواڵیی Kyodo به پشت بهستن به سهرچاوهكانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردەوە کە کۆریای باکوور مووشەکی بالیستیی تاقیکردەوە.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، تاقیکردنەوە مووشەکییەکە كاتژمێر ١٢:٠٣ به كاتی خۆجێی لە ناوچەی سونان بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن ئەنجامدراوە.
دەزگای پەخشیی ژاپۆن NHK بڵاوی کردەوە کە مووشەکەکە لەناوچەی دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون کەوتووەتە خوارەوە.
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ رایگەیاند تیمە پەیوەندیدارەکان رەوانەی ناوچەکە کراون بۆ دەستنیشانکردنی زەرەر و زیانەکان.
جێگەی باسە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە ئەمە ١٤مین تاقیکردنەوەی مووشەکییە کە لەلایەن کۆریای باکوورەوە ئەنجام دەدرێت.