Dildar Baykan Atalay
20 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن - AA
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند ''ئەگەر دەستوەردانێکی بچووکی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا روو بدات، ئەوا پێویستە لەسەر ئەنجامەکان شەڕ بکەین'' کۆشکی سپی روونی کردەوە کە تێپەڕبوونی سەربازانی رووسیا بۆ ئۆکراینا بە واتای داگیرکردنی نوێ دێت، ئەوەش دەرئەنجامی قورسی لێدەکەوێتەوە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە دوای لێدوانەکەی جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ''ئەگەر دەستوەردانێکی بچووکی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا روو بدات، ئەوا پێویستە لەسەر ئەنجامەکان شەڕ بکەین'' لێکدانەوەی ئەوەی بۆ کرا کە ئایا ئەمریکا گڵۆپی سەوز بۆ داگیرکاریی رووسیا دادەگیرسێنێت؟ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ساکی ئەو لێدوانانەی بایدن-ی روون کردەوە و رایگەیاند ''هەر وەک بایدن بەڕوونی بە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین-ی راگەیاند، ئەگەر هێزەکانی رووسیا سنووری ئۆکراینا ببەزێنن، ئەوا داگیرکارییەکی نوێیە، لەو دۆخەدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وەڵامێکی هاوبەشی توند و جیددیان دەبێت''.
ساکی ئاماژە بەوە کرد کە رووسیا کتێبێکی گەورەی هێرشکردنە بە هێرشی سایبەر و تاکتیکی سەربازییشەوە و بایدن ئەوە دەزانێت، گوتیشی: ''بایدن ئەمڕۆ روونی کردەوە بە وەڵامێکی پێداگرانە، دوو لایەنە و هاوبەش وەڵامی شەڕەنگێزییەکانی رووسیا دەدرێتەوە''.