Şerife Çetin
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
پراگ - AA
هاوسه‌رۆكی پێشووی رێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم كه كۆتایی هه‌فته له پراگی پایته‌ختی کۆماری چیك ده‌ستگیركرا له لایه‌ن دادگاوه ئازادكرا.
دانیشتنی دادگایییكردنی موسلیم كه كاتژمێر 13:00 ده‌ستیپێكرد له لایه‌ن دادگاوه ئازادكرا.
له كاتێكدا پۆلیس له‌به‌رده‌م دادگا رێوشوێنی ئه‌منیی به‌رفراوانی گرتبووەبهر، ژماره‌یه‌كی كه‌م له لایه‌نگرانی په‌یه‌ده خۆپیشاندانیان ساز كرد.
رێگه به راگه‌یاندنكاران نه‌درا بچنه هۆڵی دادگاوه.
ئه‌نقه‌ره داوای ده‌كرد موسلیم به شێوه‌یه‌كی كاتیی ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه.
هاوسه‌رۆكی پێشووی رێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم له لیستی سووری داواكاراوانی تیرۆری توركیادایه و بڕی چوار ملیۆن لیره وه‌ك خه‌ڵات بۆ ده‌ستگیركردنی تەرخانکراوه.