Esin Eşkinat Sayılgan
06 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2021
نیویۆرک- AA
لە دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی دامەزرێنەر و بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای ئەپڵ، ستێڤ جۆبز، کۆمپانیاکە وەک رێزلینانێک کورتەفیلمێکی لەسەر ژیان و خێزانی جۆبز بڵاوکردەوە.
ئەم کورتەفیلمە کە لە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵ بڵاوکراوەتەوە لەڕێی ڤیدیۆ و وێنەوە باس لە ژیانی ستێڤ جۆبز دەکات کە لە پێنجی تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا بە شێرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دوایی کرد.
ھەروەھا لێدوانی ئەندامانی خێزانی ناوبراویش لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراونەتەوە.