Yusuf Özcan
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2022
پاریس – AA
بەھۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا، مافی نوێنەرایەتی رووسیا لە لیژنەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا و ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئەورووپا، ھەڵپەسێردرا.
لەو راگەیەندراوەی کە لە کۆنسەی ئەورووپاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لیژنەی وەزیران، بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ بنەماکانی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنسەکەوە، بڕیاریدا مافی نوێنەرایەتی رووسیا لە لیژنەکە و ئەنجوومەنی پەرلەمانی ھەڵبپەسێرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ھێشتا ئەندامێتی رووسیا لە کۆنسەی ئەورووپا و بە تایبەتی وەکو لایەنێک لە رێکەوتنی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بەردەوامە و ئەندامێتی ئەو دادوەرانەی کە رووسیا لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا دایناوە، بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە کە لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانەی کە لە دژی رووسیا پێشکەشی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا کراوە، بەردەوام دەبێت.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ھەڵپەساردنی مافی نوێنەرایەتی رووسیا، رێکارێکی کاتییە.