واشنتۆن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا جین ساکی ئاشكرای كرد كه وهزیری دهرهوه جۆن کیری پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگێ لاڤیرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ئەنجام داوە و تێیدا کیری گوتویەتی ئەمریکا نیگەرانە لەوەی کە تا ئێستا سهدا ٨ی چەکی قەدەغەکراو لە سوریا دەرنەھێنراوە.
رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی ئێستا لە سوریا خهریکی پشکنین و بەدواداچوونن سەبارەت بەو دنگۆیانەی گوایە رژێمی سوریا گازی کلۆری بەکار ھێناوە. لەو بارەیەوە کیری بە وەزیری دەرەوەی روسیا گوتووە ئەمریکا نیگەرانە لەوەی رێگری لە چاڵاکیەکانی رێکخراوەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی بکرێ.
کیری لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیدا نیگەیانی خۆی سەبارەت بە دەنگۆ و ھەواڵەكانی لە بارەی چوونی جەنگاوەرانی چیچان بۆ سنورەکانی ئۆکرانیا دهربڕیوه و بە وەزیری دەرەوەی روسیا گوتووە پێویستە روسیا چەک بە گروپە چەکدارەکانی ئۆکرانیا فرێدا و واز لە پشتگیری کردنیان بھێنێ و ھەموو کارو چاڵاکیەکانیان ئیدانە و مەحکوم بکا.
ساکی ههروهها ئاشكرایكرد كه جۆن کیری پێشنیاری ئەوەی کردووە روسیا پەیوەندی بە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئۆکرانیا پیتر پرۆشنیکۆ بکا بۆ ئەوەی بە یەکەوە رێگای چارەسەی قەیرانەکە بدۆزنەوە.