Hassen Djebril
14 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2025
جەزائیر ــ AA
حکوومەتی جەزائیر، ١٢ کارمەندی باڵیۆزخانەکەی فەڕەنسای ئاگادارکراونەتەوە لەوەی دەبێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا، ئەو وڵاتە بەجێ بھێڵن.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان نۆئێل بارۆت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "حکوومەتی جەزائیر داوای لە کارمەندی باڵیۆزخانەکمان کردووە کە تا ٤٨ کاتژمێر، ئەو وڵاتە بەجێ بھێڵن".
ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم ئەو کارمەندانەی باڵیۆزخانەکەیان کە داوایان لێکراوە، جەزائیر بەجێ بھێڵن، ن لەژێر چاودێری وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا خزمەت دەکەن.
جان نۆئێل بارۆت ئەو ھەنگاوەی جەزائیری بەستووەتەوە بە دەستگیرکردنی سێ ھاوڵاتی جەزائیر لە فەڕەنسا کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی مەترسیدار کە لەنێویاندا کارمەندێکی کۆنسوڵخانە ھەیە.
تا ئێسیا حکوومەتی جەزائیر، بە فەرمی ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.