Mehmet Tosun
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
باكو– AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن له گۆڕه‌پانی ئازادی له باكوی پایته‌ختی ئازەربایجان كه به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی خاكی ئازه‌ربایجان له داگیركاری ئه‌رمینیا ئه‌نجام درا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاسی سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لییڤ-ی كرد كه بانگهێشتی كردووه بۆ رێوڕه‌سمه‌كه و داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ ئه‌و سه‌ربازانه كرد كه له‌و جەنگە ٤٤ رۆژیه‌دا شه‌هیدبوون و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یشی بۆ برینداربووان خواست و گوتی: "پشت بەخوا ئازەربایجان بە رابەرایەتی برام ئیلهام عەلییڤ، بەردەوام دەبێت لە تۆمارکردنی داستان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رزگارکردنی خاکی ئازەربایجان لە داگیرکاری، هەرگیز بە مانای کۆتاییهاتنی خەبات نایەت گوتی: "ئه‌م خه‌باته‌ی تا ئێستا له رووی سیاسیی وسه‌ربازییه‌وه به‌رده‌وام بووه، ئینجا له به‌ره‌ی زۆر جیاوازدا، درێژه‌ی پێ ده‌درێت".
سەرکۆماری تورکیا به پێویستی زانی كه ئەوانەی جگە لە وێرانکاری، کوشتار و فرمێسک هیچ شتێکی دیکەیان بۆ ناوچەی قەرەباغ نەهێنا، بێنەوە هۆش خۆیان و گوتی: "یاسای جه‌نگ (له قه‌ره‌باغ) به زه‌قی پێشێل كرا، شكۆی مرۆڤ خرایه ژێرپێ. ئه‌وانه‌ی ئه‌مانه نایدیده ده‌گرن وه‌ك چۆن چاویان كوێر بووه، هه‌روه‌ها ویژدانیشتان مردووه. ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا باس له‌وه بكه‌ین و له‌وه بكۆڵینه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویستە ئەوە بزاندرێت کە ئاوکردنە ئاشی ئیمپریالیزمی رۆژئاوا، هیچ ئەنجامێکی نابێت و دەبێت چاو بە پەیوەندییەکاندا بخشێندرێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان جه‌ختی له پشتگری وڵاته‌كه‌یشی كرده‌وه بۆ ئازه‌ربایجان و گوتی: "تا ئەو کاتەی توركیا و ئازه‌ربایجان له پشتی یه‌كتر بن به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون و به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ركه‌وتن".