Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ:
- "پێویسته كۆتایی به كێبڕكێی رووخاندنی ئه‌و رژێمه بیانییانه بهێنین كه هیچیان له باره‌وه نازانین و تیشكبخهینه سه‌ر شكستپێهێنانی تیرۆر و داعش"
- "ئیدی ده‌بێت كۆتایی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌ستوه‌ردانی رووخێنه‌ری ده‌ره‌كی و پشێویی بهێنرێت".
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد حكوومه‌تی نوێ كۆتایی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی رووخێنه‌ر له وڵاتانی بیانی ده‌هێنێت و تیشكده‌خاته سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
تره‌مپ كه له 20ی كانوونی دووه‌می 2017دا ده‌ست به‌كارده‌بێت، له‌چوارچێوه‌ی گه‌شتی سوپاسگوزاری بۆ ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 8ی تشرینی دووه‌مدا سه‌ركه‌وتنی تێیاندا به‌ده‌ستهێنا، لەكارۆلاینای باکوور گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ژه‌نه‌راڵی خانه‌نشین، جه‌یمس ماتیسی كاندید كردووه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و سیاسه‌تی سه‌ربازیی و ده‌ره‌كی حكوومه‌تی نوێی ئه‌مریكای خسته‌ڕوو.
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه پێویسته ئه‌مریكا لەجیاتی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری وڵاتانی بیانی تیشكبخاته سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گوتی: "پێویسته كۆتایی به كێبڕكێی رووخاندنی ئه‌و رژێمه بیانییانه بهێنین كه هیچیان له باره‌وه نازانین و تیشكبخهینه سه‌ر شكستپێهێنانی تیرۆر و داعش. هه‌ر وڵاتێك خاوەندارێتیی لەم ئامانجانه بكات ئه‌وا ده‌بێته هاوبه‌شی ئه‌مریكا. ده‌مانه‌وێت دۆستایه‌تی كۆنمان به‌هێزبكه‌ین و دۆستایه‌تی نوێ درووستبكه‌ین. ده‌مانه‌وێت به‌و وانانه‌ی له مێژووەوە وه‌رمانگرتووه سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ربكه‌ین. ئیدی ده‌بێت كۆتایی به سیاسه‌ته‌كانی ده‌ستوه‌ردانی رووخێنه‌ری ده‌ره‌كی و پشێویی بهێنرێت".