Zana Natık Kerem
23 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2019
ئەمستردام ــ AA
لە شاری ئەمستردام پایتەختی ھۆڵەندا بە بەشداری ھەزاران کەس و ژمارەیەک لە پارت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، خۆپیشاندانێک دژبە رەگەزپەرستی و جیاکاریی بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە لە ھەردوو مەیدانی "دام" و "دوکوێرکر" بەڕێوەچوون کە تیادا خۆپیشاندەران ھەڵوێست و پشتیوانی خۆیان دژبە توندوتیژی، جەنگ، رەگەزپەرشتی، جیاکاریی و ئیسلامۆفیبیا نیشاندا.
ھەروەھا خۆپیشاندەران دروشمەکانی "پەنابەران و کۆچبەران تۆمەتبار مەکەن، بەڵکو سەرمایەداران و رەگەزپەرستان لەگەڵ "رەگەزپەرستی رابگرن" و "ئیسلامۆفبیا رابگرن" و "دەرگاکانمان بە رووی پەنابەران نەک رەگەزپەرستان کرایەوە" و "ھەمووان یەکسانیین"یان بەرزکردبووەوە.
ھەر لە خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەدا کە توندڕەوی لە سەرانسەری جیھان روو لە زیادبوون دایە.