Abdullah Shukur
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
ئورفا - AA
دووەمین ئاڵای ئەمریکا لەسەر بینای گومرکی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە شارۆچکەی گرێ سپی سەر بە شاری رەققەی سووریا ھەڵکرا.
ئاڵاکانی ئەمریکا لە شارۆچکەی ئاکچاکالەی سەر بە ئورفا لەسەر بینای گومرکی شارۆچکەی گرێ سپی دەبینرێ کە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی پەیەدە دایە.
ئەم ئاڵا نوێیە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رەققە لە دژی داعش ھەڵکراوە و ئەمەش جێگەی سەرنجە.
یەکەمین ئاڵای ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولی رابردوو لەسەر ئەو بینایەی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە هەڵکرابوو.